!لە کتێبخانە
لە دیزاینی ئەم کتێبخانەیە بەشێوەیەکی تایبەت سەرنج دراوە لەسەر ماتریاڵ و ڕەنگە بەکارهێنراوەکان بەجۆرێک کەبەشێوەیەکی سەرەکی ماتریاڵی دار بەکارهێنراوە چونکە لە دوو ڕوەوە سود لەم ماتریاڵە وەردەگیرێت
١.بۆ دابڕینی ئاستی دەنگ بە پلەیەکی بەرز  کەئەمە خاڵێکی گرنگە لەدیزاینی ئەم جۆرە پرۆژەیە
٢.سود لە ڕەنگی ماتریاڵی دارەکە وەرگیراوە وەک ڕەنگێکی سەربەخۆ بۆ پێبەخشینی سەنگ و بەهاو سەرنجێکی بەرچاو بە کتێبخانەکە
دواتر ڕەنگی پیرۆزەیی بەکارهێنراوە وەک ڕەنگێکی سارد بۆ هاوسەنگ کردنی ڕەنگەکان و بەرچاوبوونی ڕووبەرەکە-
بەکارهێنانی نەقشێکی خوازراو بەجۆرێک کەوا ڕووکارێکی سەرنج ڕاکێش ببەخشێت بەکتێبخانەکە و لەهەمان کاتدا لەدەست نەدانی شێوازی ئارامی دیزاینی کتێبخانەکە

پرۆژە: کتێبخانە
شوێن: بەفرین ستی (هەولێر)
ڕووبەر: 80 م٢
بار: جێ بەجێ کردن


Project: Library
Location: Bafreen City(Erbil)
Area: 80 m2
Back to Top